به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ناوەندی هەماهەنگیی ڕوسیا لە بنکەی سەربازیی حەمیمەیم لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : بە شەش حاڵهتی بنپێکردنی ئاگربەس ، بنپێکردنی ئاگربەس لە سەرەتای جێبەجێکرانی ئاگربەسەکە گەیشتووەتە 847 جار .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تیرۆریستەکانی ئەندامی تاقمی جەیشولئیسلام ، شارۆچکەکانی جوبەر، عەربین ، حوش فارە، دوما و حەرستا لە ریفی دیمەشق و ئەندامانی تاقمی ناسراو بە جەیشولحوڕ ، شارۆچکەی تومەیان لە ناوچەی لازقیە لە ڕۆژاوای سوریا داوەتە بەر پەلامار .
ئاگربڕ لە سوریا لە حاڵێکدا بنپێدەکرێت کە ستفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا ، بیست و دووی ژووئیەی ئەم مانگە ڕایگەیاند : ڕێکخراوی نەتەوەکان مکۆڕە لەسەر دەستپێکردنی وتووێژەکانی ئاشتیی سوریا لە ژنێڤ لەبەروارێکی شیاو بۆ مانگی ئووتی دووهەزاروشازدە ...
کۆتایی کورتە نامە/310